وەزیری کار خەڵاتی رێزلێنان بە خێرخوازیکی شاری هەولێر دەبەخشێت
![](/media/10985/1-1400.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132942136330000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- رێکەوتی ٢٠٢٢/٤/١١ خاتوو کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە دیوانی وەزارەت، پێشوازی کرد لە حاجی کامەران نانەکەلی ، کەسایەتی خێرخوازی شاری ھەولێر، کە ھاوکاری و دەستگیرۆیی خەڵکی ھەژار و کەم دەرامەتی پارێزگای هەولێر دەکات، وەزیری کار دەست خۆشی لە حاجی کامەران نانەکەلی کرد و خەڵاتی رێزلێنانیشی پێ بەخشی.