بریکاری وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی پێشوازی لە شاندی ڕاوێژکاری سەرۆکی حکومەت کرد
هەولێر،هەرێمی كوردستان،عێراق (gov.krd)- ڕۆژی پێنج شەممە ٢٠٢٢/٤/١٤ زەکییە سەید ساڵح بریکاری وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی، پێشوازی کرد لە شاندێک کە پێکهاتبوون لە (د.کارزان ڕاوێژکاری سەرۆکی حکومەت و عبدالسلام بەرواری شارەزا و پسپۆر و ئەکادیمی لە بوارى کۆمەڵایەتی، و د.توانا) ئامانج لەم سەردانە تاوتوێکردنی چەند پرسێکی کێشە کۆمەڵایەتییەکان بوو هەروەها خستنەڕووی پێشنیار بۆ چارەسەرکردنیان کراو بیروڕا لەسەر کۆی سێکتەرەکانی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ئاڵوگۆڕ کرا.
لە بەرامبەردا بریکاری وەزارەت سەردانەکەی بە گرنگ وەسف کرد و سوود لە تواناو پسپۆری کەسانی ئێوە وەردەگرین و ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.