وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و باڵیۆزی وڵاتی سوودان لە عێرق كۆبوونهوه
هەولێر ، هەرێمی کوردستان ، عێراق ( GOV.KRD)- ڕێکەوتی ٢٠٢٢/٤/٦ کوێستان محمد وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی بە ئامادەبوونی (هۆگر علی) ڕاوێژکاری وەزارەت و (د. عارف حیتۆ) بەڕێوهبەری گشتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی، پێشوازی کرد لە (د. ئەحمەد ابراهیم) باڵیۆزی وڵاتی سوودان لە عێڕاق.
مەبەست لە سەردانەکەیان ڕێکخستنەوەی هاتنی کرێکاری سوودانی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی پرسی ئەو کرێکارانە بوو کە بە شێوەی نایاسایی لە هەرێمی کوردستان کاریان دەکرد.
وەزیری كار و كاروباری كۆمهڵایهتی سوپاسی کردن بۆ هەماهەنگی و هەوڵدانیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کرێکارەکانیان.