وەزیری کار پێشوازی کرد لە ستافێک لە فەرمانگەی میدیاو زانیاری
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی سێشەممە ٢٠٢٢/٤/١٢ کوێستان محەمەد وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی لە دیوانی وەزارەت پێشوازی کرد لە نەرمین سندی ڕاوێژکار لە ئەنجومەنی وەزیران/فەرمانگەی میدیاو زانیاری و حسن گەردی سەرپەرشتیاری هەواڵەکان لە وێبسایتی فەرمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان .
لە دیدارێکدا باس لە چۆنێتی کارەکانی ڕاگەیاندنی وەزارەت و ھەماھەنگی زیاتر لە پێناو باشتر گەیشتنی خزمەتگوزاریەکان و کارو چاڵاکیەکانی وەزارەتەکان و دروستکردنی پردی پەیوەندی لە نێوان وێبسایتی حکومەت و ھاووڵاتیان و بیرو ڕا ئاڵوگۆڕ کرا لەسەر چۆنێتی یەکخستنی خیتابی ڕاگەیانەکانی حکومەت.
لە کۆتایی دیدارەکەشدا کوێستان راسپاردەو پێشنیارەکانی خۆی لەسەر کارو چاڵاکیەکانی ڕاگەیاندن خستە ڕوو وە ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن و ئامادەیی ھەموو ھاوکاریەک و ھەماھەنگیەکی بۆ دەر بڕین .