وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی خانەی کچانی لە شاری سلێمانی بەسەر کردەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- کوێستان محەمەد وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی لە شاری سلێمانی خانەی کچانی بەسەر کردەوە .
ئامانج لەم سەردانەی بۆ لە نزیکەوە ئاگادار بوون بوو لە ڕەوشی کچەکان و چۆنێتی کات بەسەر بردن لە ناو خانەکەداو مانەوە لەگەڵیان بۆ ئەوەی گوێبیستی داواکاریەکانیان بێت ، پاشان وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی دیاریی تایبەتی خۆی پێشکەش کردن کە بریتی بوو لە کتێب و چەند جۆرێک لە کەل و پەلی خوێندن .
لە کۆتایی سەردانەکەی ھیوای سەرکەوتن و ژیانێکی پڕ شادی و کامەرانی بۆ خواستن .