Skip to the content

وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی خانەی کچانی لە شاری سلێمانی بەسەر کردەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)-  کوێستان محەمەد وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی لە شاری سلێمانی  خانەی کچانی بەسەر کردەوە .
ئامانج لەم سەردانەی بۆ لە نزیکەوە ئاگادار بوون بوو لە ڕەوشی کچەکان و چۆنێتی کات بەسەر بردن لە ناو خانەکەداو مانەوە لەگەڵیان بۆ ئەوەی گوێبیستی داواکاریەکانیان بێت ، پاشان  وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی دیاریی تایبەتی خۆی پێشکەش کردن کە بریتی بوو لە کتێب و چەند جۆرێک لە کەل و پەلی خوێندن  .
لە کۆتایی سەردانەکەی ھیوای سەرکەوتن و ژیانێکی پڕ شادی و کامەرانی بۆ خواستن .