دوو قوتابی چاکسازی گەوران، بە پلەی نایاب و زۆرباش زانکۆ تەواو دەکەن
ھەولێر، ھەرێمی کوردستان ، عێراق(GOV.KRD) رۆژی سێشەممە ٢ی ئابی ٢٠٢٢، کوێستان محەمەد، وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی بەشداری کرد لە ئاهەنگی دەرچوونی قوتابیانی زانکۆی لوبنانی فەرەنسی .
لە ڕێوڕەسمەکەدا وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان کرد و خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەوەی کە ئەو قوتابیانە لەناو چاکسازی گەوران دا بروانامەی زانکۆیان بەدەست ھێناوە .

پاشان خەڵات بەسەر قوتابییە دەرچووەکاندا دابەش کرا کە دوو قوتابی توانیان بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە بەشەکانی کارگێڕی کار و ژمێریاری بە پلەی نایاب و زۆرباش لە سەر ئاستی زانکۆ لە بەشەکە خۆیان بە دەست بهێنن.
بۆ خوێندنی ساڵی ٢٠٢١ -٢٠٢٢، لە پۆلی یەکی بنەرەتی تا زانکۆ ، ١٦٥ قوتابی لەناو چاكسازیی گەوران بەشداریی پرۆسەی خوێندنیان کردووە کە ٢٤ یان قوتابی زانکۆ بوون .