سەنتەری ئۆتیزم لە شاری کۆیە دەکرێتەوە
کۆیە/ ھەولێر ، ھەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - ڕۆژی دووشەممە ١ی ئابی ٢٠٢٢، کوێستان محەمەد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، بە یاوەریی یوسف چاوشین، بەڕێوەبەری گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی ھەولێر و شاندێکی دیوانی وەزارەت، بەڕێوەبەرایەتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی کۆیەی بەسەرکردەوە.
ئامانج لەم سەردانە بۆ کردنەوەی سەنتەری ئۆتیزم بوو لە شاری کۆیە، کە یەکەمین جارە سەنتەری ئۆتیزم لەو شارەدا بکرێتەوە. ئەوەش لە پێناو خزمەتکردن و چارەسەرکردنی
ئەو منداڵانەی ئۆتێزمیان ھەیە.
ھەر لەو چوارچێوەیەدا وەزیر ناحیەی تەقتەقی بەسەرکردەوە لە لایەن ئاسۆ مستەفا، بەڕێوەبەری ناحیە پێشوازی لێکرا، کە تێیدا سەنتەری کاروباری کۆمەڵایەتی لە تەقتەق بەسەرکرایەوە و لە نزیکەوە کاروبارەکانی هەڵسەنگێنران.