وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی بیست هەلی کاری ڕاگەیاند
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی رایدەگەیەنێت بۆ بەڕێوەبەرایەتیی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی لە قەزای سەیدسادق، سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتیی سلێمانی، پێویستی بە دامەزراندنی بیست کەس لە هەڵگرانی بڕوانامەی بەكالۆریۆسە لە تایبەتمەندییەكانی: كارگێڕی، ژمێریاری، یاسایی، توێژەری كۆمەڵایەتی، توێژەری دەروونی، تەكنەلۆجیای زانیاری، هەڵگرانی بڕوانامەی ئامادەیی بۆ پیشەی شۆفێری.
پێویستە پێشكەشكاری فۆرمی دامەزراندن تەمەنی نێوان (٢٤ - ٣٥) ساڵ و بێت و دانیشتووی قەزای سەیدسادق بێت.
پێویستە پێشكەشكاری فۆرمی دامەزراندن تەمەنی نێوان (٢٤ - ٣٥) ساڵ و بێت و دانیشتووی قەزای سەیدسادق بێت.
تێبینی/ پڕكردنەوەی فۆرم تەنیا بەشێوەی ئۆنلاین دەبێت بۆ ماوەی یەک هەفتە، لە ڕێكەوتی ٢١ی ئابی٢٠٢٢ تا رێكەوتی ٢٧ی ئابی ٢٠٢٢.
لینکی پێشکەشکردن:
https://docs.google.com/.../1GW.../edit...
لینکی پێشکەشکردن:
https://docs.google.com/.../1GW.../edit...