Skip to the content

رۆژی جیهانی خاوەن پێداویستە تایبەتەکان بەرز راگیرا

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)-‏‎ ئەمرۆ یەکشەممە ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢، بە بەچاودێری کوێستان محەمەد، وەزیری کارو کاروباری کۆمەلایەتی و ژمارەیەک وەزیر و بەرپرسی حکومی دیکە، لە ژێر دروشمی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان شایستەی رێزن نەک بەزەیی، یادی خاوەن پێداویستییە تایبەتییەکان بەرێوە چوو .
رێوڕەسمکە بەبۆنەی رۆژی جیھانی خاوەن پێداویستییە تایبەتییەکان بوو کە تێیدا وەزیری کارو کاروباری کۆمەلایەتی وتارێکی پێشکەش کرد و دواتر چەند چالاکیەک و سرود و گۆرانی پێشکەش کران .