بریکاری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی پێشوازی لە شاندی ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان (IOM) کرد
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕێکەوتی ۳۰ ی حوزەیرانی ۲۰۲۲، زەکیە سەید ساڵح بریکاری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی پێشوازی لە شاندی ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان (IOM) کرد بە سەرۆکایەتی (کلیر).
لەو دیدارەدا بریکاری وەزارەت پێشکەشکردنی ئەو چاڵاکیانەی کە ڕێکخراوی ناوبراو ئەنجامیانداوە لە پاڵپشتی دارایی بۆ خاوەن پڕۆژەکان لە ڕێگەی سندووقی گەشەپێدانی پڕۆژەکانی بازرگانی بچووک و مامناوەندەکانی (edf) هەروەها ئاشنابوونیان بە ڕۆڵی وەزارەت لەو خزمەتگوزاریانەی کە پێشکەشیان کردووە لە پشتیوانیکردنی گەنجان لە ڕێگەی پێدانی قەرزی دارایی بۆ پڕۆژەی بچووک لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی سندووقی پشتیوانی لاوان بە گرنگ زانی.
هەروەها باس لە پتەوکردنی پەیوەندییەکان و هەماهەنگی زیاتر لەنێوان وەزارەت و ڕێکخراوی ناوبراو کرا لە داهاتوودا کەوا بڕیارە کۆبوونەوەی تر ئەنجام بدرێت بە مەبەستی دانانی بەرنامەکارێک و ئاڵوگۆڕکردنی زانیاری و چۆنیەتی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری زیاتر بەگەنجانی هەرێم و هەروەها ئاسایشی خۆراکی .
لە لایەن ( IOM) ەوە سوپاسی بریکاری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی کرا بۆ ئەو پێشوازیە و هەماهەنگی و خەمخۆریان لە کارەکان و گەیشتن بە ئامانجەکان.