Skip to the content

کۆبوونەوەی ھاوبەشی ھەردوو وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ئەنجام درا

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕێکەوتی  ٢٨ی حوزەیرانی٢٠٢٢ ،   کوێستان محەمەد وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و عارف حیتۆ بەڕێوەبەری گشتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی و شاندێکی یاوەریان سەردانی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستیان کرد و لەلایەن د. ئارام محەمەد قادر  وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و ژمارەیەک لە بەرپرسانی وەزارەتەوە پێشوازیان لێکرا.
لە دیدارێکدا گفتوگۆ کرا سەبارەت بە ناوەرۆکی ئەو یاداشتی لێکتێگەیشتنەی لەنێوان ھەردوو وەزارەت لە داھاتوودا واژۆ دەکرێت ، ئەمەش لەچوارچێوەی ئەو پەرەسەندنە ئابووریەی لە ھەرێمی کوردستان ھاتۆتە ئاراوە ، کە خۆی لە حەوت بواری جیا جیادا دەبینێتەوە.
ھەر لەو کۆبوونەوەیەدا بڕیار لە دروستکردنی لیژنەیەکی ھاوبەش درا بۆ ئامادەکردن و  پاکنووسی یاداشتەکە بۆ واژۆی کۆتایی ھەردوو لا.