Skip to the content

وەزیری کارو کاروباری کۆمەلایەتی پێشوازی لە رێکخراوی کەم ئەندامانی کوردستان کرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- رۆژی یەکشەممە ٣١ی تەمموزی ٢٠٢٢، کوێستان محەمەد، وەزیری کارو کاروباری کۆمەلایەتی پێشوازی لە رێکخراوی کەمئەندامانی کوردستان بە سەرۆکایەتی سامان حسین سەرۆکی رێکخراوەکە کرد .
لە دیدارێکدا باس لە بارودۆخ و گوزەرانی کەمئەندامان و خاوەن پێداویستیی تایبەت کراو و سامان حسین دەستخۆشی خۆی و رێکخراوەکەی گەیاندە کوێستان محەمەد کە وەک دایکێکی دڵسۆز ھەمیشە بەدەم خاوەن پێداویستییەکانەوەیە و جێدەستی لە خزمەتی ئەو چینەدا دیارە.
لەلایەن خۆیەوە وەزیری کارو کاروباری کۆمەلایەتی، باسی لەو ھەولانە کرد کە بەھەماھەنگی و ھاوکاری ئەنجومەنی وەزیران بۆ کەمئەندامان و خاوەن پێداویستی تایبەت ھاتۆنەتە دی، ھەمیشە خۆی بە پارێزەری کەمئەندامان و خاوەن پێداویستی تایبەت دەزانێت .