داشکاندنی 15% بۆ پێشینەکانی قەرزی بچوک بۆ سێ مانگی دیکە درێژکرایەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- پاڵپشت به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ژماره (156 له 15/6/2022)، به‌پێی فه‌رمانی وزاریمان ژماره (462 له 20/6/2022)، وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی بڕیاریدا بە درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی كاركردن به بڕیاری پێشووی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ژماره (132) له 19/1/2022 ته‌نیا بۆ (3) سێ مانگ له ڕێكه‌وتی 20/6/2022 تاوه‌كو 20/9/2022 و دوا ده‌رفه‌ت ده‌بێت بۆ سوود وه‌رگرتن له داشکاندنی رێژەی لە 15% لەو پێشینانەی حکومەت کە لای ھاولاتیانە وەک قەرزی بچوک.
ھەروەھا لێخۆشبوونی تەواوی سزای دارایی دواکەوتنی قەرزی پارەی بەشدارییەکانی تایبەت بە دەستەبەری کۆمەڵایەتی، بە مەرجێک خاوەن کار تەواوی پارەی کەلەکە بووی بەشێوەی کاش بدات بەیەکجار، جارێكی دیكه‌ش ئه‌م بڕیاره درێژ ناكرێته‌وه.