وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی: پێویسته له ماوهیهكی نزیكدا نهخۆشخانه دهروونییهكان بكرێنهوه
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی سێشەممە ١٤ی حوزهیرانی ٢٠٢٢، كوێستان محەمەد وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی کرد لەگەڵ هەردوو لیژنەی باڵای وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی و وەزارەتی تەندروستی كه تایبهت بوو به نەخۆشخانە دەروونییەكانی هەر سێ پارێزگای هەولێر و سلێمانی و دهۆك .
له كۆبوونهوهكهدا ههریهك له فوئاد سدیق ڕاوێژكاری وەزارەتی كار و دكتۆر كاوە خهليل بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی تەندروستی ئامادهیبوون، وەزیری کار و كاروباری كۆمەڵایەتی جەختی كردەوە، لە هەفتەی داهاتوودا، ڕێوشوێنەكانی كردنەوەی نەخۆشخانەكان جێبەجێ بكرێت و ، لیستی ناوەكانی هەر سێ پارێزگاش بۆ دامەزراندنیان بەرز بكرێنەوە بۆ ئەنجوومەنی وەزیران و پێداویستی شوێنی نەخۆشخانەكانیش دابین بكرێت.

وەزیری کار ڕایگەیاند لە ماوەیەكی زۆر زوودا، نەخۆشخانەكان پێویسته بكرێنەوە، چونكە کەسانێکی زۆر پێویستیان بەو نەخۆشخانانە هەیە ، بۆ گرتنە خۆی ئەو ئافرەت و ژنانەی كە بەهۆی كێشە جۆراوجۆرەكانیانەوە، ڕووبەڕووی نەخۆشی دەروونی بوونەتەوە.