Skip to the content

وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی لەگه‌ڵ سەرۆکی داواکاری گشتی كۆبۆوه‌

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)-  ڕێكه‌وتی ٧ ی حوزه‌یرانی ٢٠٢٢،  کوێستان محەمەد وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی له‌گه‌ڵ حاکم کاوە فەتحی سەرۆکی داواکاری گشتی كۆبۆوه‌  .
له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا هه‌ردوولا گفتوگۆیان له‌سه‌ر چه‌ند بابه‌تێك كرد، له‌وانه‌ چارەسەرکردنی کێشە و بەربەستەکانی سەنتەری چارەسەر و شیاندنەوەی کەسانی ئاڵودەبووی ماددە هۆشبەرەکان، کە بۆتە ھۆی چەندین کیشەی کۆمەڵایەتی .  
  له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا  د. سه‌ڵاح ئه‌نوه‌ر ڕاوێژکاری وەزارەت و دڵشاد مه‌حمود سه‌لمان بەڕێوەبەری گشتی دیوان، حاکم خەڵات نه‌جمه‌ددین موفتی،  ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوون.