Skip to the content

وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی پێشوازی لە بەڕێوه‌بەری ڕێکخراوی Hand of Help کرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)-  ڕێکەوتی ٢٦ ی حوزه‌یرانی  ٢٠٢٢، کوێستان محه‌مه‌د وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە دیوانی وەزارەت، پێشوازی لە جه‌مال لیداوی بەڕێوه‌بەری ڕێکخراوی Hand of Help  كرد.
مەبەست لە سەردانەکەیان بۆ گفتوگۆکردن بوو لەسەر هاوکاری و هەماهەنگی زیاتر لەگەڵ وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە پێشکەشکردنی هاوکاری و ئەنجامدانی چاڵاکیەکانیان. 
 ڕێکخراوی Hand of Help بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، چەندین خوولی زمانەوانی تایبەت بۆ چاکسازی و ماڵی داڵدەدان ئەنجام داوە و لە ڕابردوودا هاوکاری و سەبەتەی خۆراکی بە سەر هەژاراندا دابه‌ش كردووه‌.