وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی پێشوازی لە شاندێکی پەرلەمانی کوردستان كرد
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕێکەوتی ٨ ی حوزهیرانی ٢٠٢٢، کوێستان محەمەد وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی لە دیوانی وەزارەت، پێشوازی لە شاندێکی پەرلەمانی کوردستان كرد كه کە پێکھاتبوون لە
لیژنەی داکۆکیکردن لە مافی ژنان و لیژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی لە پەرلەمانی کوردستان.
ئامانج لە سەردانەکەیان بۆ ھەماھەنگیکردنی زیاتری ئەو دوو لیژنەیە بوو لەگەڵ وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی.