Skip to the content

کۆنفرانسێکی یەک ڕۆژە لەژێر ناونیشانی وشیارکردنەوەی کرێکاران و خاوەن کاران له‌ شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ چوو

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- رۆژی چوار شەممە  ڕێكه‌وتی٢٠٢٢/٥/١١ بە چاودێریی وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی و بەھەماھەنگی ڕێکخراوی ناوەندی ڕۆشنبیری زانکۆ و بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارو دەستەبەری کۆمەڵایەتی،  کۆنفرانسێکی یەک ڕۆژە لە ھۆتێل شیراتۆن لە شاری ھەولێر  بەڕێوە چوو لەژێر ناونیشانی  ( وشیارکردنەوەی کرێکاران و خاوەن کاران  ) ، سەبارەت بە گرنگی  دەستەبەری کۆمەڵایەتی  لە بووژاندنەوەی کەرتی تایبەت کە کابینەی نوێ گرنگی تایبەت دەدات بەم کەرتە .
پاشان لەلایەن بەڕێوەبەری گشتی کارو دەستەبەری کۆمەڵایەتی کۆمەڵێک داتاو ئامار پێشکەش کران کە گرنگیی وەزارەتی کاری خستە ڕوو بۆ  بووژاندنەوەی کەرتی تایبەت .
ھەر لە کۆنفرانسەكه‌دا  سوپاس و ڕێزلێنانی وەزارەتی کار بەخشرایە  (١٠) کۆمپانیا و پڕۆژە کە پابەند بوون بە پاراستنی مافی کرێکاران  و پێشەنگبوون .
ئەم کۆنفرانسە سێ پانێڵی تێدا پێشکەش کراو ، پانێڵیستەکان و بەشداربووان کۆمەڵێک بابەتی گرنگ و پڕ زانیاری تایبه‌ت بە پڕۆسەی دەستەبەری و بووژاندنەوەی کەرتی تایبەتیان پێشکەش كرد.