بریکاری وەزارەتی کار لەگەڵ شاندێکی یەکێتی ئەورووپا کۆبۆوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی دوو شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/٥/٢٣ زەکییە سەید ساڵح بریکاری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ، پێشوازی کرد لە شاندێکی یەکێتی ئەورووپا .
ئامانج لەم سەردانەی شاندەکە بۆ ھەڵسەنگاندنی ئیش و کارەکانی ڕێکخراوی یونیسێف و ILo لەگەڵ وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارو چالاکییەکانی ھەردوولا بوو، ھەروەھا باسیان لە ھەماھەنگی زیاتر کرد و ، بیرو ڕای پێویست ئاڵوگۆڕ کرا بۆ کارەکان لەداھاتوودا .