وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لەگه‌ڵ شاندێکی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران كۆبۆوه
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٩ ی ئایاری ٢٠٢٢ شاندێکی ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرۆکایەتی د. ئومێد سه‌باح سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، سه‌ردانی وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیان كرد و له لایه‌ن کوێستان محەمەد وەزیری کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی و بریکاری وەزارەت و ڕاوێژکاران و بەڕێوەبەرانی گشتیی وەزارەت پێشوازیان لێ کرا.
لە کۆبوونەوەیەکی ھاوبەشی نێوان ھەردوو لادا، چه‌ند بابه‌تێكی گرنگ خرانه به‌ر باس و تاوتوێ كران، له‌وانه، پرۆسەی دەستەبەری کۆمەڵایەتی کرێکارانی کەرتی تایبەت و ڕێکخستنەوەی بازاڕی کار به شێوه‌یه‌ك لەگەڵ ڕەوشی ئێستای ھەرێم بگونجێت، هه‌روه‌ها گرنگیدان بە سەنتەرەکانی ڕاھێنانی پیشەیی و چارەسەرکردنی کێشە و گرفتە کارگێڕیەکانیان و سیاسەتی بەکار خستن و گرنگیدان بە پڕۆژە بچووکەکانی گەنجان، هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتیەکانی وەکو دایەنگە و سەنتەری دەستنیشانکردنی پەكکەوتەیی و سەنتەری چارەسەرکردنی ئاڵوودەبووان و چاکسازیەکان لەھەرێمی کوردستان باسیان لێوه كرا .
پاشان کوێستان محەمەد باسی کێشە و گرفته‌كانی ناو وەزارەتی کرد و دواتریش بڕیار درا چەند لیژنەیەکی لاوەکی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان پێكبهێنرێت .