کۆنفرانسێکی یەک ڕۆژە لەژێر ناونیشانی وشیارکردنەوەی کرێکاران و خاوەن کاران له شاری ههولێر بهڕێوه چوو
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- رۆژی چوار شەممە ڕێكهوتی٢٠٢٢/٥/١١ بە چاودێریی وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی و بەھەماھەنگی ڕێکخراوی ناوەندی ڕۆشنبیری زانکۆ و بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارو دەستەبەری کۆمەڵایەتی، کۆنفرانسێکی یەک ڕۆژە لە ھۆتێل شیراتۆن لە شاری ھەولێر بەڕێوە چوو لەژێر ناونیشانی ( وشیارکردنەوەی کرێکاران و خاوەن کاران ) ، سەبارەت بە گرنگی دەستەبەری کۆمەڵایەتی لە بووژاندنەوەی کەرتی تایبەت کە کابینەی نوێ گرنگی تایبەت دەدات بەم کەرتە .
پاشان لەلایەن بەڕێوەبەری گشتی کارو دەستەبەری کۆمەڵایەتی کۆمەڵێک داتاو ئامار پێشکەش کران کە گرنگیی وەزارەتی کاری خستە ڕوو بۆ بووژاندنەوەی کەرتی تایبەت .
ھەر لە کۆنفرانسەكهدا سوپاس و ڕێزلێنانی وەزارەتی کار بەخشرایە (١٠) کۆمپانیا و پڕۆژە کە پابەند بوون بە پاراستنی مافی کرێکاران و پێشەنگبوون .
ئەم کۆنفرانسە سێ پانێڵی تێدا پێشکەش کراو ، پانێڵیستەکان و بەشداربووان کۆمەڵێک بابەتی گرنگ و پڕ زانیاری تایبهت بە پڕۆسەی دەستەبەری و بووژاندنەوەی کەرتی تایبەتیان پێشکەش كرد.