وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و باڵیۆزی پاکستان تاووتوێی پرسی پەنابەرانی پاکستانیان لە هەرێم کرد
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ڕۆژی سێشەممە، ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، کوێستان محەمەد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، لە دیوانی وەزارەت پێشوازی لە ئەحمەد ئەمجەد عەلی، باڵیۆزی کۆماری ئیسلامیی پاکستان لە عێراق کرد.
لە دیدارێکی دۆستانەدا بۆ ئاشنابوون بە کارەکانی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، گفتوگۆ سەبارەت بە کۆمەڵگای پاکستانی و کوردستان و دانیشتوانەکەیان کرا.
لە دیدارێکی دۆستانەدا بۆ ئاشنابوون بە کارەکانی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، گفتوگۆ سەبارەت بە کۆمەڵگای پاکستانی و کوردستان و دانیشتوانەکەیان کرا.
لە گفتوگۆی نێوانیاندا باس لە چۆنیەتیی چارەسەرکردنی ئەو کێشانە کرا کە ئەگەری هەیە ڕووبەڕووی کرێکارانی بیانی و کرێکارانی پاکستانی ببێتەوە لە کاتی مامەڵەکردنیان بۆ وەرگرتنی ڤیزای مانەوەیان.
لە لای خۆیەوە وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، ئامادەیی خۆی بۆ هاوکاریکردن لەو پڕۆسەیە و پاڵپشتی و پشتگیریی وەزارەت بۆ ئەو کرێکارە بیانیانەی کە بەشێوەیەکی یاسایی لە هەرێمی کوردستان کار دەکەن دەربڕی.