وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی پێشوازی لە کونسوڵی ھۆڵەندا کرد
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ڕۆژی سێشەممە، ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، باكۆ بێرەندس، کونسوڵی هۆڵەندا، بە یاوەریی تیمێک سەردانی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیان كرد.
لەلایەن كوێستان محەمەد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و فوئاد سدیق، ڕاوێژكاری وەزارەت و دڵشاد محەمەد بەڕێوەبەری گشتیی دیوان پێشوازیان لێ كرا.
لەلایەن كوێستان محەمەد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و فوئاد سدیق، ڕاوێژكاری وەزارەت و دڵشاد محەمەد بەڕێوەبەری گشتیی دیوان پێشوازیان لێ كرا.
لە دیدارێکدا گفتوگۆی پێویستیان بۆ دانانی بەرنامەیەكی هاوبەش بە مەبەستی هەماهەنگیكردنی لایەنی پەیوەندیداری حكوومەتی هۆڵەندا لەگەڵ وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی کرد.
بەو پێیەی بەشێكی زۆر لەو كارانەی حکوومەتی هۆڵەندا لە هەرێمی كوردستان پەیڕەوی دەكات، پەیوەندیی ڕاستەوخۆیان بە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتییەوە هەیە.
هەردوولا لەسەر ئەوە ڕێککەوتن بۆ ساڵی ئایندە، بەرنامەیەكی پێویست دابنێن و بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.