Skip to the content

وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی پێشوازی لە کونسوڵی ھۆڵەندا کرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ڕۆژی سێشەممە، ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، باكۆ بێرەندس، کونسوڵی هۆڵەندا، بە یاوەریی تیمێک سەردانی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیان كرد. 

لەلایەن كوێستان محەمەد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و  فوئاد سدیق، ڕاوێژكاری وەزارەت و    دڵشاد محەمەد بەڕێوەبەری گشتیی دیوان پێشوازیان لێ كرا.

لە دیدارێکدا گفتوگۆی پێویستیان بۆ دانانی بەرنامەیەكی هاوبەش بە مەبەستی هەماهەنگیكردنی لایەنی پەیوەندیداری حكوومەتی هۆڵەندا لەگەڵ وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی کرد.

بەو پێیەی بەشێكی زۆر لەو كارانەی  حکوومەتی هۆڵەندا لە هەرێمی كوردستان پەیڕەوی دەكات، پەیوەندیی ڕاستەوخۆیان بە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتییەوە هەیە. 

هەردوولا لەسەر ئەوە ڕێککەوتن بۆ ساڵی ئایندە، بەرنامەیەكی پێویست دابنێن و بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.