زۆربوونی منداڵان لە ترافیکلایتەکان تاوتوێ کرا
![](/media/16006/2-1.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133110658640000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)-رۆژی یه‌كشەممە، ڕێکەوتی ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، كوێستان محەمەد، وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، پێشوازی له ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان کرد.
دواتر به ئامادەبوونی وەزیری ناوخۆ، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزارەت و به بەشداریی ئەندامانی ئەنجومەنی چاودێریی نه‌وجه‌وانان بەڕێوەچوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ کرا لەبارەی ئەو نەوجەوانانەی کە ئاڵودەبوون و دێنە چاکسازییهكانی هه‌رێمی کوردستان و جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە کە پێویستە ئەو نەوجەوانانەش وەک گەورەکان سەنتەری چارەسەر و شیاندنەوەیان بۆ بکرێتەوه و دیراسه‌ی ئه‌و سزادراو و نەوجەوانانه كرا كه شیزۆفرینیا و فێیان هەیە یان نابیستن.
هه‌روه‌ها زۆربوونی رێژه‌ی منداڵی سواڵكه‌ر له‌سه‌ر شه‌قام و ترافیكه‌كان تاووتوێ كرا.
له كۆتاییدا كۆبوونه‌وه‌كه كۆمه‌ڵێك بڕیار و راسپاردەی له به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌وجه‌وانان ده‌ركرد.