لە پارێزگای دهۆک هاوکاریی هەژارانی خوار هێڵی هەژاری دەکرێ
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- لە درێژەی کار و چالاكییەكانی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، ئەمڕۆ سێشەممە، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، زەكیە سەید ساڵح، بریكاری وەزارەت، لەگەڵ بانكی نێودەوڵەتی سەبارەت بە كارە هاوبەشەكانی نێوان وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی و ڕێكخراوی بانكی نێودەوڵەتی کۆبووەوە.
لە سەرەتادا تیمی بانكی نێودەوڵەتی سوپاسی بریكار و ستافی وەزارەتیان كرد، سەبارەت بەم كارانەی تاكو ئێستا ئەنجامدراون؛ دواتر گفتوگۆ لەسەر ئەو بابەتانەی پەیوەستن بەو پڕۆژەی وەكو قۆناغی ئەزموونكاری لە پارێزگای دهۆك ئەنجام دەدرێت کرا، بۆ هاریكاریی خانەوادە هەژارەكان و باشتركردنی گوزەرانی ئەو خانەوادانەی لە ژێر هێڵی هەژاریدان.

زەکیە سەید ساڵح، بریكاری وەزارەت، دوای بەخێرهێنان، سوپاسی هاوكارییەكانی تیمی بانكی نێودەوڵەتی كرد و ئامادەكاریی وەزارەتی پیشاندا بۆ هەر هاوكارییەك كە پێویست بێت. وێڕای باسكردنی ڕۆڵی هەریەك لە ڕێكخراوە بەشدارەكانی تر لەم پڕۆژەیەدا.