وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی لەگەڵ شاندێکی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی عێراقی فیدراڵ کۆبووەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- رۆژی سێشەممە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، کوێستان محەمەد، وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان پێشوازی کرد لە شاندێکی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی عێراقی فیدراڵ.
لە دیدارێکدا باس گۆڕینەوەی شارەزایی کرا بە تایبەت لە بواری تۆری پاراستنی کۆمەڵایەتی و هاوکاری چینی هەژار و کەمدەرامەت و
لە دیدارێکدا باس گۆڕینەوەی شارەزایی کرا بە تایبەت لە بواری تۆری پاراستنی کۆمەڵایەتی و هاوکاری چینی هەژار و کەمدەرامەت و
سەنتەرەکانی ڕاهێنانی پیشەیی و قەرزی بچووك.
کوێستان محەمەد، ئاماژەی بەوە کرد کە نزیکەی ٨٨ هەزار خێزان بودجەی پاراستنی کۆمەلایەتی هەبووە بەڵام لە ٢٠١٥ وە راوەستاوە وە قەرزی بچووك بۆ پرۆژەی گەنجان بە هەمان شێوە ئەمەش دەگەرێتەوە بۆ برینی بودجە لە لایەن حکومەتی عێراقەوە.