Skip to the content

سەنتەرێکی ئۆتیزم و شیاندنی خاوەن پێداویستیی تایبەت لە هەڵەبجە كرایەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)-‏‎ ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، بە ئامادەبوونی وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی و پارێزگاری هەڵەبجە و جێگری پارێزگار و كەسانی حکوومی و حیزبی و بنەماڵەی شێخ عەلی شێخ عیزەدین، بینای سەنتەری ئۆتیزم و شیاندنی خاوەن پێداویستیی تایبەت لە مەراسیمێکی تایبەتدا لە هەڵەبجە کرایەوە و ڕادەستی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی و بەڕێوبەرایەتیی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی هەڵەبجە كرا.

ئەم بینایە کە لەلایەن خێرخوازی شارەکە شێخ عەلی شێخ عیزەدینەوە درووستکراوە، بەشێوازێکی ئەندازیاریی جوان و ستاندارد کاری لەسەر کراوە، هەموو کەلوپەل و پێداویستییەکانی لەلایەن ناوبراوەوە دابینکراوە کە تێیدا خزمەت بە خاوەن پێداویستیی تایبەت دەکرێت، بەشێوەیەک بەپێی جۆرو ڕێژەی خاوەن پێداویستییە تایبەتیەکان ژووری ئامێری تایبەت بە ڕاهێنانیان بۆ دابینکراوە.

‏‎ئەم بینایە دەبێتە یەکێک لەبینا باشەکانی خاوەن پێداویستیی تایبەت لە کوردستان کە بەوشێوەیە تایبەتە درووستکرابێت و سەرجەم پێداویستییەکانی خاوەن پێداویستیی تایبەتی لەخۆ گرتبێت.