وەزیری کاروکاروباری کۆمەلایەتی یاداشتێکی لێك تێگەییشتنی لەگەڵ رێکخراوی منداڵ پارێزی کوردستان واژۆ کرد
![](/media/19175/3-9.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133249776550000000)
ڕۆژی یەکشەممە ٢ی نیسانی ٢٠٢٣، کوێستان محەمەد، وەزیری کاروکاروباری کۆمەلایەتی، یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان واژۆ کرد.
ئامانج لەو لێکتێگەیشتنە هەوڵدانە بۆ سنووردارکردنی دیاردەی منداڵانی ئیشکەر و بەهێزبوونی توانای کۆمەڵگا سەبارەت بە پاراستنی منداڵ بە گشتی و مندالی ئیشکەر بە تایبەتی ئەم پرۆژەیە لە هەرسێ پارێزگا هەولێر، سلێمانی و دهۆك ئەنجام دەدرێت.