وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی پێشوازیی لە کونسوڵکاری گشتیی فەرەنسا کرد
![](/media/21381/1-18.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133358649500000000)
ڕۆژی یەکشەممە، ٦ى ئابی ٢٠٢٣، کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە دیوانی وەزارەت، پێشوازیی لە رودۆلف ریچارد، کونسوڵکاری گشتیی فەرەنسا بەوەکالەت کرد.
مەبەست لە سەردانەکەی تاووتوێ و گفتوگۆکردن بوو لەسەر بابەتەکانی منداڵانی ئۆتیزم، منداڵانی بێسەرپەرشت و توندوتیژی دژی خانمان.
هەردوو لا ڕێک کەوتن بۆ هەماهەنگیی زیاتر لەسەر ئەو بابەتانەی باس کران، بە تایبەت گۆڕینەوەی شارەزایی و ئەزموونی وڵاتی فەڕەنسا لە هاوکاریکردن و سەرپەرشتیکردنی منداڵانی ئۆتیزم و منداڵانی بێسەرپەرشت.