Skip to the content

وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی پێشوازیی لە کونسوڵکاری گشتیی فەرەنسا کرد

ڕۆژی یەکشەممە،  ٦ى ئابی ٢٠٢٣، کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە دیوانی وەزارەت،  پێشوازیی لە رودۆلف ریچارد، کونسوڵکاری گشتیی فەرەنسا بەوەکالەت کرد.
 
مەبەست لە سەردانەکەی تاووتوێ و گفتوگۆکردن بوو لەسەر بابەتەکانی منداڵانی ئۆتیزم، منداڵانی بێسەرپەرشت و توندوتیژی دژی خانمان.
 
هەردوو لا ڕێک کەوتن بۆ هەماهەنگیی زیاتر لەسەر ئەو بابەتانەی باس کران، بە تایبەت گۆڕینەوەی شارەزایی و ئەزموونی وڵاتی فەڕەنسا لە هاوکاریکردن و سەرپەرشتیکردنی منداڵانی ئۆتیزم و منداڵانی بێسەرپەرشت.