رێكخراوی یونیسیف هاوكاری وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی دەکات
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- رێکخراوی یونیسێف ئامادەیی خۆی نیشان دەدات بۆ هاوکاری وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی بکات لە بواری پاراستنی منداڵ و مافەكانیان.
ئەو بابەتە لە چوارچێوەی کۆبوونەوەیەکی نێوان کوێستان محەمەد، وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و شاندێكی باڵای یونیسیف بوو کە سەردانی وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵیەتییان کرد.
شاندەکەی رێکخراوی یونیسیف، پێكهاتبوون لە شەیما سانگوبتا، نوێنەری گشتی یونیسێف لە عێراق و کین لێگنس، جێگری نوێنەری گشتی یونیسێف و ئیڤان ڕای، بەڕێوەبەری ئۆفیسی مەیدانی هەولێر و ئەحمەد تاهر، بەرپرسی بەرنامەی پاراستنی منداڵ لە هەولێر.
لە کۆبوونەوەکەدا و باس لە کارو چالاکیەکانی وەزارەت لە بوارەکانی پاراستنی منداڵ و سەنتەرەکان و پلانی وەزارەت بۆ پاراستنی منداڵ و مافەكانیان کرا، كە خۆی لە یەكەی پاراستنی منداڵ و سەنتەرەكان و خێزانی جێگرەوەو دەبینێتەوە.
شاندی رێكخراوی یونیسیف، ئامادەیی خۆی نیشاندا كە لە ساڵی ٢٠٢٣، هاوكاری تەواوی وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی بكات، بەپێی ئەو بەرنامە و پلانەی كە وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەلایەتی بۆ ساڵی ٢٠٢٣ دایڕشتووە.