وەزیری کار و کاروباری کۆمەلایەتی پێشوازیی لە شاندێکی ڕێکخراوی یونسێف کرد
![](/media/20878/wert.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133329247430000000)
ڕۆژی دووشەممە، ٣ى تەممووزی ٢٠٢٣، کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، پێشوازیی لە شیما سین جوبتا، بەرێوەبەری یونسێف لە هەرێمی کوردستان کرد.
بەڕێوەبەری یونسێف لە سەردانەکەیدا کە بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی بوو، سوپاسی وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵاێەتی و وەزارەتی کرد کە لە ماوەی کارکردنیدا ھەمیشە ھاوکاریان بووە و چالاک بوون، بە تایبەت سیاسەتی پاراستنی منداڵ، کۆتاییهێنان بە ڕەشنووسی یاسای پاراستنی منداڵ و بەرنامەی پاراستنی کۆمەڵایەتی.
لە بەرانبەردا وەزیر سوپاسی بەڕێزیانی کرد و هیوای سەرکەوتی لە ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست.