Skip to the content

وەزیری کار و کاروباری کۆمەلایەتی پێشوازیی لە شاندێکی ڕێکخراوی یونسێف کرد

ڕۆژی دووشەممە، ٣ى تەممووزی ٢٠٢٣، کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، پێشوازیی لە شیما سین جوبتا، بەرێوەبەری ‎یونسێف لە هەرێمی کوردستان کرد.

بەڕێوەبەری ‎یونسێف لە سەردانەکەیدا کە بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی بوو، سوپاسی وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵاێەتی و ‎وەزارەتی کرد کە لە ماوەی کارکردنیدا ھەمیشە ھاوکاریان بووە و چالاک بوون، بە تایبەت  سیاسەتی پاراستنی منداڵ، کۆتاییهێنان بە ڕەشنووسی یاسای پاراستنی منداڵ و بەرنامەی پاراستنی کۆمەڵایەتی.

‏‎لە بەرانبەردا وەزیر سوپاسی بەڕێزیانی کرد و هیوای سەرکەوتی لە ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست.