Skip to the content

یەکەمین کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای سیاسەتی بەکارخستن بەڕێوە چوو

ڕۆژى سێشەممە، ٧ى ئاداری ٢٠٢٣، بە سەرپەرشتیی کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، یەکەمین کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای پێداچوونەوە و نووسینی "سیاسەتی نیشتمانیی بەکارخستن" بەڕێوە چوو.

لە کۆبوونەوەکەدا سیاسەتی بەکارخستنی ساڵی ٢٠١٢ خرایە بەر دەستی ئەندامان و هەر ئەندامێک لە ڕوانگەی وەزارەت و ئەو لایەنەی کە نوێنەرایەتی دەکات، دید و بۆچوونەکانی خۆیان سەبارەت بە پڕۆسەی بەکارخستن و بازاڕی کار خستە ڕوو و پێشنیارەکانیان بۆ چۆنیەتیی نووسینی باشترین سیاسەت پێشکەش کرد.

کوێستان محەمەد جەختی لە کارکردنی پێکەوەیی و بەدواداچوونی ورد بۆ بڕگەکانی سیاسەتی پێشبینیکراو کرد، بۆ ئەوەی لەم کابینەیەدا تەواو بکرێت و لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پەسەند بکرێ.