Skip to the content

پرسی هەلی کار و پاڵپشتیی ئافرەتان لەلایەن وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی و کونسوڵگەریی ئیتالیا تاووتوێ کران

ڕۆژى دووشەممە، ٦ی ئاداری ٢٠٢٣، زەکیە سەید ساڵح، بریکاری وەزارەتی کار و کاروبارى کۆمەڵایەتی، پێشوازی لە شاندی کونسوڵگەریی ئیتالیا لە هەولێر و بەڕێوبەری گشتیی کاروباری حکومەتی ئیتالیا لە عێراق و ئوردن کرد.

مەبەست لە سەردانەکەیان خستنەڕووی چەن بابەتێک و هەماهەنگیکردن لەسەر چەند تەوەرەیەک بوو، بەتایبەت پرسەکانی هەلی کار، پاڵپشتیی ئافرەتان و کەیسی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان.

بریکاری وەزارەت سوپاس و ستایشی خۆی ئاراستە کردن و ئامادەیی بۆ هەر هەماهەنگی و کارێکی پێکەوەیی لە داهاتوودا پیشان دا.

حکومەتی ئیتالیا لە ڕێگەی ڕێکخراوەکان و بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کەیسی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژى ژناندا هاوکارێکی سەرەکییە.