پێشنیازی دانانی پەیڕەوێك بۆ ئەنجومەنی باڵای پاراستنی مافی منداڵ خرایە ڕوو
ڕۆژی دووشەممە، ٦ی ئاداری ٢٠٢٣، سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی باڵای پاراستنی مافی منداڵ، بە سەرپەرشتیی فوئاد سدیق، ڕاوێژكاری وەزارەت و ئامادەبوونی ئەحمەد تاھیر، نوێنەری ڕێكخراوی یونیسێف، لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتیی پارێزگاكان و بەڕێوەبەرایەتییەكانی چاودێریی كۆمەڵایەتیی ئیدارە سەربەخۆكان بۆ چالاككردنی سەرجەم سەنتەرەكان كۆبوونەوە.
لەم كۆبوونەوەیەدا، بەرنامەو پلانی پێویست بۆ ئەم سێ مانگەی ئایندە تاووتوێ كرا و بودجەی پێویستیشیان بۆ تەرخان كرا.
لە لایەكی دیكەوە، ھەر لەو كۆبوونەوەیەدا پێشنیاز بۆ دانانی پەیڕەوێك بۆ ئەنجومەنەكە كرا و لیژنەیەك بۆ دانانی پەیڕەوەكە دەستنیشان كرا. بڕیار درا هەفتەی داهاتوو بۆ وردەكارییەكانی پەیڕەوەكە کۆببنەوە؛ هەر ئەندامێكی لیژنەكە، تێبینی و سەرنجەكانی خۆیان لە چوارچێوەی پڕۆژەیاسایەك ئامادە بكەن و لە كۆبوونەوەی داهاتوودا بیخەنە بەر دەستی لیژنەكە.