پارە بۆ ئەو منداڵانە تەرخان دەکرێت کە لە چاکسازییەکانن و کەسوکاریان سەردانیان ناکەن
ڕۆژى دووشه‌ممه، ٢٢ى ئایارى ٢٠٢٣، كوێستان محەمەد عەبدوڵڵا، وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی چاودێریی نه‌وجه‌وانان، سەرپەرشتیی کۆبوونەوەی ساڵی ٢٠٢٣ی ئەنجوومەنی چاودێریی نه‌وجه‌وانانی کرد كه بە بەشداریی ئەندامانی ئه‌نجوون و لایەنە پەیوەندیدارەکان بەڕێوە چوو.
بەرنامەی كاری كۆبوونه‌وه‌كه باس له خه‌رجكردنی بڕه پاره‌یه‌ك بوو وه‌كوو (خه‌رجی گیرفان) بۆ ئه‌و منداڵانه‌ی كه له چاكسازییه‌كانن و کەسوکار و خانه‌واده‌كانیان به هیچ شێوه‌یه‌ك سه‌ردانیان ناكه‌ن.
بەشێکی دیکەى کۆبوونەوە قسه‌كردن بوو له‌سه‌ر دانانی میكانیزمێك بۆ كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشییه گوازراوه‌كان له كاتی سه‌رهه‌ڵدانیان له‌ناو نه‌وجه‌وانان، به‌تایبه‌ت نه‌خۆشیی پێست و چاره‌سه‌ركردنی گرفتی ئه‌و نه‌وجه‌وانانه‌ی كه به به‌كارهێنانی مادده هۆشبه‌ره‌كان ڕاده‌گیرێن.
له كۆتاییدا بۆ جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی كار ڕاسپارده و بڕیاری پێویست کۆبوونەوە بڕیارى دا.