دیداری سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان به‌ڕێوه‌چوو
رۆژی یەکشەممە، ٢٦ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، له هۆڵی تەلاری هونەر، مه‌راسیمی دیداری سلێمانی بۆ بەرەگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە ١٦ ڕۆژی هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگاری توندوتیژی دژی ژنان به دروشمی (پێکەوە بۆ ڕێگری کردن لەتوندوتیژی دژی ژنان و کچان) به‌ڕێوه‌چوو.
لە مەراسیمەکەدا قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کوێستان محەمەد، وەزیری کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی به‌شداریانكرد.
لە دیدارەکەدا جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پرسی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی ژنان لەلای بەشێکی کۆمەڵگا و لایەنە سیاسییەکان پەراوێزخراوە، تەنیا حکومەت توانای چارەسەری ئەو دۆسیەیەی نییە، بەڵکو پێویستە هەموو چالاکوانە جیاوازەکانی کۆمەڵگە لە هەوڵدابن و وتیشی، "هیچ شەرەفێک لە ژن کوشتندا نییە".
وەزیری کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتییش لە وتەیەکدا سه‌ره‌ڕای پشتیوانی بۆ هه‌ڵمه‌ت و مه‌ڕاسیمه‌كه ئاماژه‌ی به‌و كار‌و چالاكیانه‌دا كه دامه‌زراوه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی له بواری پاراستن ژنان وهوشیاركردنهوهی كۆمه‌ڵگه له مه‌ترسییه‌كانی توندوتیژی پێشكه‌شیان ده‌كات.