Skip to the content

وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی لە ١٦ ڕۆژی هەڵمەتی بەرەنگاربونەوەی توندو تیژی دژی ژنان

رۆژی سێشەممە  ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، بە سەرپەرشتی کوێستان محەمەد، وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی، بە ئامادەبونی زەکیە سەید ساڵح، بریکاری وەزارەت، لە سێیەم ڕۆژی هەڵمەتی بەرەنگاربونەوەی توندو تیژی دژی ژنان توێژینەوەیەکی مەیدانی لەسەر دیاردەی خۆکوشتن پێشکەش کرا.
 
لە مەراسیمەکەدا وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی باسی لە گرنگی توێژینەوەکە کرد و بە ئەرکی وەزارەتی زانی کە خەمخۆری دیاردە کۆمەڵایەتییەکان بێت و دەستنیشانی کێشە کۆمەڵایەتییەکان بکات.
 
کوێستان محەمەد، داتاو زانیارییەکانی توێژینەوەکەی بە گرنگ وەسف کرد و هیوای خواست هەموان خەمی لێبخۆین لە پێناو کەم کردنەوەی کێشەکۆمەڵایەتییەکان .
 
وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی دەستخۆشی لە هەردوو فەرمانبەر تانیا جمال و شوان محەمەد کرد کە توێژینەوەکەیانی ئامادە کردبوو و سوپاسی وەزارەتە پەیوەندی دارەکانی کرد بە پێدانی زانیاری و دەوڵەمەند کردنی پرۆژەکە.
 
دواتر ئامادەکارانی توێژینەوەکە بەشێوەی داتا بەیس توێژینەوەکەیان پێشکەش بە ئامادەبوان کرد، هۆکارو ئەنجامەکانی توێژینەوەکەیان خستەڕوو.