زەکیە سەید ساڵح پێشوازی لە بەڕێوەبەری تەکنیکی ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی لە عێراق و ئوردن کرد
رۆژی دوو شەممە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، زەکیە سەید ساڵح، بريكاری وەزارەتی كار و کاروباری کۆمەڵایەتی پێشوازی لە ياسرعەلی، بەڕێوەبەری تەکنیکی ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی لە عراق و ئوردن کرد .
لە دیدارێکدا تاوتوێی پڕۆژەی (PROSPECT) كرا کە ئێستا لە شاری دھۆک لە جێبەجێ کردندایە و باس لە پلانی داهاتوو بۆ زياتر پەرەپێدانی پڕۆژەکە کرا تاوەکو لە شارەکانی تری ھەڕێمی كوردستان جێبەجێ بکرێت.
پرۆژەکە کاریگەرییەکی زۆری دەبێت لەسەر ڕەخساندنی ھەلی كاری زياتر و توانادار کردنی ڕاھێنەرانی پڕۆژەکە و گۆڕینەوەی پێشنیار و پێشھاتەکان و بۆ ھەمان پڕۆژە لە ساڵی داهاتوو .