Skip to the content

بریكاری وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی پێشوازی لە نوێنەری رێکخراوی یونیسف دەکات

رۆژی سێشەممە ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، زكیە سەید صاڵح، بریكاری وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی، پێشوازی لە ناوەندی جینێسیس ئەنالیتیكس کرد.
 
ناوەندەکە لەلایەن رێكخراوی یونسیفەوە راسپێردراوە بۆ پێداچوونەوە بە خەرجییەكانی بورای پاراستنی كۆمەڵایەتی و چۆنیەتی چاكتركردنی ئەم پڕۆسە کە لە قۆناغی داهاتووی ئەم پڕۆژەیەدا چەندین بواری تایبەت بە وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی تێدایە.
 
لە دانیشتنەكەدا بریكاری وەزارەت ئامادەیی وەزارەت و تیمی هونەری نیشاندا بۆ هەر هاوكارییەكی پێویست لەم بوارەدا، کە دەبێتە مایەی پێشخستنی پڕۆسەی پاراستنی كۆمەڵایەتی لە هەرێمی كوردستان.
 
ناوەندی جینێسیس ئەنالیتیكس سوپاسی بریكاری وەزارەت تیمی وەزارەتیان كرد بۆ هاوکارییە بەردەوامەکانیان بۆ سەرخستنی پڕۆسەكە و دڵنیاییان دا کە كار جدی لەسەر ئەم بابەتە دەكەن ئەوەش بە سوود وەرگرتن لە ئەزموونی رابردوو.