بەسەرپەرشتی وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی ئەنجومەنی چاودێری نهوجهوانان کۆبووەوە
رۆژی سێشهممه ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، كوێستان محەمەد، وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی و سهرۆكی ئهنجومهنی چاودێری نهوجهوانان، سەرپەرشتی کۆبوونەوەی ساڵی ٢٠٢٣ی ئەنجومەنی چاودێری نهوجهوانانی کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا سهرۆكی ئهنجومهنی چاودێری نهوجهوانان باسی لە گرنگی چارەسەرکردنی ئەو کێشانە کرد کە لە رابردوودا ئەنجومەنی چاودێری نەوجەوانان ئەنجامی داون و لە هەمان کاتدا تیشکی خستە سەر ئەو کێشانەی کە لە ئێستادا رووبەرووی نەوجەوانان دەبنەوە بەتایبەت ئەو نەوجەوانانەی بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەرن.
لە هەمان کاتدا بڕیار درا بەمەبەستی هۆشیارکردنەوە و چارەسەری ئەو کێشانە سەنتەری بچووکی مەیدانی بۆ چارەسەری ئالودەبووانی نەوجەوانان لە هەر سێ چاکسازیەکانی ژنان و منداڵان لە هەرسێ پارێزگای هەولێر و سلێمانی و دهۆک بکرێنەوە.