Skip to the content

وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لەگەڵ بەرێوەبەرانی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی کۆ بووەوە

کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، ڕۆژى ٨ ى تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، لە دیوانی وەزارەت سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ بەرێوەبەرانی تۆڕی پاراستنی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان کرد.

تەوەری کۆبوونەوەکە بریتی بوو لە ناردنی تەواوی تۆماری نوێی ناوی کەمئەندامان و خاوەنپێداویستیی تایبەت بۆ تۆڕی پاراستنی دیوانی وەزارەت بۆ وردبینیکردن.

لە تەوەرەیەکی تری کۆبوونەوەکەدا ھەرچی زووە پەلە بکرێت لە جێبەجێکردنی سستەمی داتابەیس لەو بەڕێوەبەرایەتییانەی کاری لەسەر ناکەن.

ھەر لەو کۆبوونەوەیەدا دوامۆڵەت بۆ ناردنی ناوی کەمئەندامان، ئەوانەی پشکنینیان ئەنجام نەداوە دیارى کرا، کە دەبێت لە ماوەی ھەفتەیەکدا سەرجەم کارەکانیان تەواو بکەن.