وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی تایبەت بە کردنەوەی چەند وەرشەیەک کۆ بووەوە
ڕۆژی سێشەممە، ١٩ـی ئەیلوولی ٢٠٢٣، خاتوو کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە دیوانی وەزارەت، بە ئامادەبوونی خاتوو زەکیە سەید ساڵح، بریکاری وەزارەت و مەریوان بەگۆک، بەرێوەبەری گشتیی کار و دەستەبەر و ژیلوان عادل، بەرێوەبەری گشتیی چاودێریی کۆمەڵایەتیی گەرمیان و بەڕێوەبەری کار و ڕاھێنانی پیشەییی گەرمیان، سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی کرد، تایبەت بە کردنەوەی چەند وەرشەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی کار و ڕاھێنانی گەرمیان و کردنەوەی دایەنگە و ھۆبەی ئۆتیزم.
ھەر لەو کۆبوونەوەیەدا باس لە چۆنییەتیی ڕێکارەکانی وەرگرتنەوەی ئەو بینایانە کرا کە خاوەنداریەتیی دەگەڕێتەوە بۆ وەزارەتمان و بەکارھێنانی لە بەرژەوەندیی ھاووڵاتییانی گەرمیان.