Skip to the content

وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی تایبەت بە کردنەوەی چەند وەرشەیەک کۆ بووەوە

ڕۆژی سێشەممە،  ١٩ـی ئەیلوولی ٢٠٢٣، خاتوو کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە دیوانی  وەزارەت، بە ئامادەبوونی خاتوو زەکیە سەید ساڵح، بریکاری وەزارەت و مەریوان بەگۆک، بەرێوەبەری گشتیی کار و دەستەبەر و ژیلوان عادل، بەرێوەبەری گشتیی چاودێریی کۆمەڵایەتیی گەرمیان و بەڕێوەبەری کار و ڕاھێنانی پیشەییی گەرمیان، سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی کرد، تایبەت بە کردنەوەی چەند وەرشەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی کار و ڕاھێنانی گەرمیان و کردنەوەی دایەنگە و ھۆبەی ئۆتیزم.

ھەر لەو کۆبوونەوەیەدا باس لە چۆنییەتیی ڕێکارەکانی وەرگرتنەوەی ئەو بینایانە کرا کە خاوەنداریەتیی دەگەڕێتەوە بۆ وەزارەتمان و بەکارھێنانی لە بەرژەوەندیی ھاووڵاتییانی گەرمیان.