Skip to the content

وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی پێشوازی لە شاندێکی بەڕێوەبەرایەتيی چاودێريی کۆمەڵایەتيی ڕاپەڕین كرد

ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ ى حوزه‌يرانى ٢٠٢٤، کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، لە دیوانی وەزارەت، پشوازی لە شاندێکی بەڕێوەبەرایەتيی چاودێريی کۆمەڵایەتيی ڕاپەڕین كرد.
سەردانى شانده‌كه‌ بە مەبەستی دەستخۆشی و دەربڕینی پێزانینی خۆیان بوو بۆ وەزیر، لە بەرانبەر خەمخۆری و ئەو خزمەتگوزاریيانەی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بۆ دەڤەری ڕاپەڕین كردوويه‌تى.
لە بەرانبەردا كوێستان محه‌مه‌د سوپاسی ئەرک و ماندووبوونی کردن و هیوای خواست هەموو تواناکانیان بخەنە گەڕ لە خزمەتی دانیشتووانی ناوچەکە.
لە کۆتاییدا شانده‌كه‌ قەڵغانی ڕێز و سوپاسیان پێشکەش بە وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی کرد.