Skip to the content

وەزیرى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى پێشوازى لە دارا سێکانیانى کرد

ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٤، کوێستان محەمەد عەبدوڵا، وەزیرى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى، پێشوازى لە دارا سێکانیانى، ئەندامى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق کرد.

لە دانیشتنەکەدا باس لە مووچەى خاوەنپێداویستیى تایبەت و سوودمەندانى تۆڕى پاراستنى کۆمەڵایەتى کرا و هەماهەنگیى ئەندامانى کوردى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق لەگەڵ وەزارەتى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى، بە مەبەستى پاڵپشتى و چارەسەرکردنى کێشەکان لەگەڵ حکومەتى فیدراڵ تایبەت بەم توێژە جەختى لێ کرایەوە.