Skip to the content

وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی خانەی منداڵانی بێسەرپەرشتی بەسەر کردەوە

کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، خانەی کوڕان و کچانی  بێشەرپەرشتی لە شاری هەولێر بەسەر کردەوە.
ئامانج لەسەردانەکە لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە ڕەوش و ژیانی مناڵانی ناو خانەکە و لە تەندروستی پرسین بوو. پاشان بەشی چێشتخانە و ژووری پێداویستیی ناو خانەکەی بەسەر کردەوە و گوێبیستی داواکارییەکانیان بوو؛ لەبەرامبەردا وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، دەستخۆشی لە ستافی چێشتخانەکە کرد و بەڵێنی جێبەجێکردنی داواکارییەکەیانی پێدان.